به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ لە هەواڵدەری ئەناتۆڵی، کۆبوونەوەی تاوتوێ کردنی ئاسایشێ سنووری تورکیا و ئێران بە میوانداری یونس ئاتامان، فەرماندار و سەرپەرشتی شارەوانی شاری سارای لە پارێزگای وان و بە ئامادە بوونەوەی لێژنەیەک لە ئێرانەوە بە سەرپەرشتی سەرهەنگ زەینال ڕادا، فەرماندەی هێڵی سنووری خۆی بەڕێوە چوو.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئاتامان لە ئەو کۆبوونەوە بەجەخت لەسەر ئەوەی کە پرسی گرینگی سنووری لە کۆبوونەوەی تورکیا و ئێران هاتووەتە ئاراوە، وتی: هیوادارین بڕیارەکان کە لە ئەو کۆبوونەوە دراوە لە بەرژەوەندی هەر دوولا بێت.
شیاوی باسە، لە کۆتاییدا دوو لایەنەکە سەبارەت بە بڕایرە دراوەکان ڕێککەوتنێکی هاوبەشیان واژۆ کرد.